بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی جەڵدەی دڵ ئەم هەنگاوانە بگرە بەر

پاراستنی سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و حاڵەتە مەترسیدارەکانی دیکە بۆ سەر ژیان کەم دەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەوەی ماڵپەڕی 'Money Control' بڵاوی کردووەتەوە "پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانێکی تەندروست، بریتییە لە پابەندبوون بە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ و وەرزشی بەردەوام، کە ئەمەش دەبێتە هۆی سووڕی خوێنی تەندروست و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ڕێگری لە زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکان دەکات."
- سیستەمی خۆراکی تەندروست
خۆراکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێچەوری و چەوریی تەندروست یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات، هەروەها بایەخدان بە تێکەڵکردنی ئەو خۆراکانەی چەوری تێر و کۆلیسترۆڵ و سۆدیۆمیان تێدایە سوودی هەیە، دەتوانرێت ئەو خۆراکانەی کە تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەپارێزن، وەک سەوزەی گەڵا و توو و چەرەزات زیاد بکرێت.
-چالاکی جەستەیی
وەرزشی بەردەوام، دڵ بەهێز دەکات و سووڕی خوێن باشتر دەکات، دەتوانیت هەفتانە لانیکەم 150 خولەک وەرزش بکەیت، وەک ڕۆیشتنێکی خێرا، مەلەکردن یان پاسکیلسواری، چالاکیی جەستەیی یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و کۆنترۆڵکردنی کێشی جەستە دەدات.
-کۆنترۆڵکردنی فشاری دەروونی
فشاری درێژخایەن کاریگەری لەسەر دڵ دەبێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خووی ناتەندروست، وەک زۆر خواردن و جگەرەکێشان، هەندێک چالاکیی وەک یۆگا و هەناسەی قووڵ، یان ئەو خولیایانەی کە مرۆڤ چێژیان لێ وەردەگرێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ.
-پاراستنی کێشی تەندروست
کێشی زیادە بەتایبەتی دەوروبەری ناوچەی سک، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، بەهۆی ئەوەی بەشدارە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و شەکرە، خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و وەرزش کردن یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی کێشی تەندروست و کەمکردنەوەی فشار لەسەر دڵ.
-چاودێریکردنی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ
بەرزیی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ هۆی سەرەکی بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، پشکنینی بەردەوام لەلایەن پزیشکەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەکردنیان بە گۆڕینی شێوازی ژیان یان دەرمان ئەگەر پێویستی پێ بوو.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان
جگەرەکێشان زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، وازهێنان لە جگەرەکێشان یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.
-خەوێکی تەندروست
کەم خەوی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات، لەوانە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، لەبەر ئەوە پێویستە هەموو شەوێک 7 تا 9 کاتژمێر بە ئارامی بخەویت، هەروەها خشتەی خەوتن پەیڕەو بکەیت بۆ بەردەوام بوونی تەندروستی دڵ.
- ئاوی پێویست بخۆرەوە
ئاوخواردنەوەی پێویست یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شلە دەدات لە لاشەدا، ئەمەش وا دەکات دڵ بە ئاسانی و بەشێوەیەکی کارا خوێن هەڵبدات، هەروەها خواردنەوەی ئاوی پێویست یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی و فشار کەم دەکاتەوە.