وەزیری تەندروستی: جیاوازییەكانی ئەمجارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا مەترسیدارە
وه‌زیری ته‌ندروستی: پێشبینی نه‌ده‌كرا ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رما چالاك بێت
K24 - ھەولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهنێت، پێشبینی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرا، به‌ڵام پێشبینی نه‌ده‌كرا، ڤایرۆسه‌كه له‌م گه‌رمایه‌دا چالاك بێت. جەختدەكاتەوە، جیاوازی هه‌ڵكشانی ئه‌مجاره‌ی ڤایرۆسه‌كه، رێژه‌ی تۆماركردن زیاتره و سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش نادیاره، بۆیه زۆر مه‌ترسیداره.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لەبەر ئەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان مابوون و ژمارەیەك خەڵكیش كەرەنتین بوون، ھەروەھا لە شارەكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ژمارەكە روو لە ھەڵكشان بوو، لەلایەكی دیكە لە رووی پەتازانیوە ئێمە نەگەیشتبوینەتە ئەو رێژەیەی كە بڵێین كۆرۆنا بە تەواوی كۆنترۆڵكرابوو، لە رووی سووری ژیانی ئەو ڤایرۆسە پێویستمان بە كاتێك ھەیە، ئێمە نەگەیشتبووینە ئەو ماوەیە و لە ناو كۆمەڵگە ھەبوو، بۆیە پێشبینی تۆماركردنی تووشبووی دیكەمان دەكرد، بەڵام پێشبینی نەدەكرا، بە وەرزی گەرما ڤایرۆسەكە چالاك بێت".
گوتیشی: "جیاوازییەك لە ھەڵكشانی ئەمجارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە، كە بریتییە لە چەند خاڵێك، یەكێك لەوانە رێژەی تۆماركردن بەراورد بە پێشتر زیاترە، ھەروەھا تووشبووەكان نیشانەیان ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە دیار نییە، پێشتر زیاتر بەھۆی بەركەوتن بڵاودەبووەوە، بەڵام ئێستا ئەوە نییە، ئەوانەی تۆمار دەكرێن وەك نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە دەكەن، دوای پشكنین دەردەكەوێت ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ئەم جیاوازیانە مەترسییەكی دیكە بە ئێمە پیشان دەدات".