عەتوان عەتوانی: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دارایی و سەرچاوەکانی عێراق بەهێز دەکات

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كات بودجه‌ی ساڵی 2025 له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا بگاته په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
دووشه‌ممه، 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له میانی دیدار و پێشوازی له شاندێكی دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئاده‌م سمیس"ـدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كانیدا خشته و په‌یكه‌ری مادده‌كانی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2025ـی ته‌واو كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی كرد، بودجه‌ی گشتی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا بگاته په‌رله‌مان و بخرێته به‌رنامه‌ی كار و له لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه تاوتوێ بكرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناكۆكی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به نه‌وت یه‌كێكه له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو.
عەتوان عەتوانی باسی له‌وه‌ش كردووه، لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاره‌كردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردایه به‌تایبه‌تی له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه ئومێده‌وارن له قۆناغی داهاتوودا هه‌ردوولا ڕێك بكه‌ون بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی وڵات.