کۆمیسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024 عومهر ئهحمهد محهممهد، سهرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: هەڵبژاردن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، چونکە هەموو ئامادەکارییەک کرابوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.
سهرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق، دەڵێت: 2087972 کەس بەشدارییان لە دەنگدان کردووە، ئەمڕۆ %99.63ـی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین، هەروەها ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە %72 بووە.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەنجامەکان بەرایین و تانەیان لێنادرێت، و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمی ئەو کاتە تانەی لێدەدرێت.
رێژەی دەنگدانی گشتی و تایبەت:
2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 ژمارەی دەنگدەر
2 ملیۆن و 87 هەزار و 972 ئەو کەسانە دەنگیان داوە.
ژمارەی بنکەی تایبەت و گشتی : 7 هەزار و 70 بنکە بووە.
ژمارەی دەنگدەر لە هەولێر:
ملیۆنێک و 23 هەزار 606 کەس
762929 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 74.53%
بنکەکانەی دەنگدان: 2520 بنکە، دەنگی 13 بنکە ڕانگەیەندراوە بەهۆی کێشەی ئامێرەکان
ژمارەی دەنگدەر لە سلێمانی:
ملیۆنێک و 87192 دەنگدەر
715 هەزار و499 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 65.81%
بنکەی دەنگدان: 2650 بووە، لە 535 بنکە دەنگ دراوە.
ئەو بنکانەی کە دەنگیان لێ کۆنەکراوەتەوە 6 بنکە بووە بەهۆی تێکچوونی ئامێرەکان
ژمارەی دەنگدەر لە هەڵەبجە:
60 هەزار و 252: مافی دەنگدانیان هەبوو
41 هەزار و 671 کەس دەنگیان داوە. بە ڕێژەی 69.16%
ژمارەی بنکە: 28 بنکە.
وێستگە: 139 وێستگە.
ژمارەی دەنگدەر لە دهۆک:
722397 دەنگدەر.
564494 کەس دەنگیان داوە، ڕێژەی دەنگدان 78.14% بووە.
ژمارەی بنکە: 297 بنکە لەگەڵ 1738 وێستگە.
دەنگی 7 وێستگە ڕانەگەیەندراوە بەهۆی بوونی کێشە لە ئامێرەکان.
دەنگی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
پارتی: 809،197
یەکێتی:408،141
نەوەی نوێ: 290،991
یەکگرتوو:116،981
هەڵوێست:55،775
کۆمەڵ:64،710
بەرەی گەل:33،365
گۆڕان:11،621
هاوپەیمانی کوردستانی:12،929
یەکشممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، ڕێژهی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانی گشتی بهم شێوهیه بوو، دهۆك 78% ههولێر 74% سلێمانی 65% ههڵهبجه 69%، كۆی گشتی بەشداری کردن لە پرۆسەکە دهكاته 72%.