له هه‌ولێر 6 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كان راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، شه‌ش كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن 40 ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن 18 ساڵ، دوو پیاو تەمەن 70 و 60 ساڵ، دوو منداڵ تەمەن 10 و 6 ساڵ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكردووه‌ته‌وه، سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تووشبوویه‌ك دانیشتووی شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.