ڕیاڵ مەدرید بۆ کلاسیکۆ یاریزانێکی گرنگی لەدەست دا
ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید بەشداریی یاریی کلاسیکۆ ناکات

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامێکی گەورە لە دۆرتمۆندی بردەوە بەڵام ئەستێرەیەکی گرنگی بۆ یاریی کلاسیکۆ لەدەست دا.
لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ، ڕیاڵ مەدرید ریمۆنتادای تۆمار کرد و بە ئەنجامی 5-2 لە بۆرووسیا دۆرتمۆندی بردەوە.
لەو یارییە ڕۆدریگۆی بەرازیلی تووشی پێکانبوو، بەهۆیەوە بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا لە ڕۆژی شەممە بەشداریی ناکات.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە: "ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ بەهۆی پێکانەوە ڕۆدریگۆی لەدەست داوە بەڵام هێشتا پشکنین بۆ ماوەی دوورکەوتنەوەکەی نەکراوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "ڕۆدریگۆ لە قاچی راستی تووشی پێکان بووە و ڕیاڵ مەدرید لەم کاتەدا قورسە یاریزانێك بدۆزێتەو شوێنی یاریزانە بەرازیلییەکە بگرێتەوە."
ئاس لەسەر پێکانەکەی ڕۆدریگۆ زیاتر نووسیویەتی و دەڵێت: "تا ئێستا ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێکانەکەی ڕۆدریگۆ ڕوونکردنەوەی نەداوە و بۆ دیاریکردنی ماوەی پێکانەکەی بە نیازە بە "MRI" پشکنین بۆ یاریزانەکە بکات."
ڕۆدریگۆ تەمەنی 23 ساڵە و بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 110 ملیۆن یۆرۆیە لە 2019 لە یانەی سانتۆسی بەرازیلییەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید کرد.
