ئاهەنگێک بە بۆنەی بە قەزابوونی بەحرکە بەڕێوە دەچێت
ئاهەنگێکى فراوانى جەماوەرى بە بۆنەى به قه‌زابوونی له به‌حركه به‌ڕێوه چوو؛ هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات "بڕیاره‌كه بۆ خزمەتکردنى زیاترى دەڤەرەکە و دانیشتووانه‌كه‌ی گرنگە."
چوارشه‌ممه، 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی و حزبی ناوچەکە، ئاهەنگێکى فراوانى جەماوەرىی بە بۆنەى به قه‌زابوونی، له به‌حركه به‌ڕێوه چوو.
لەئاهەنگەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە گوتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی و دانیشتووانى سنوورى بەحرکە، جەختی لەوە کردەوە "بڕیارى بە قەزابوونى بەحرکە لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمى کوردستان، بڕیارێکى گرنگە بۆ خزمەتکردنى زیاترى دەڤەرەکە و دانیشتووانه‌كه‌ی."
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "خەڵکی ئەم دەڤەرە خەڵکێکى کوردپەروەر و شۆڕشگێرن و شایستەى هەموو خزمەتکردنێکن." هه‌روه‌ها دانیشتووانی سنووره‌كه‌ی دڵنیا کردەوە "گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمی كوردستان بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەى شار بەردەوامى دەبێت، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کەپێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەى زیاتر هەیە."
له لای خۆیه‌وه ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له گوته‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه "سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كوردستانه بۆ پاراستن و به‌رقه‌رابوونی ئاشتی و ئاسایش و زیاتر ئاوه‌دانی."
ئاری نانەکەلی هێمای بۆ ئه‌وه كرد "پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووره‌كه به‌رپرسانه به‌رگری له داوكاری و مافی دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌كاته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داكۆكی له په‌یام و داواكارییه‌كانیان كرده‌وه بۆ به‌قه‌زاكردنی به‌حركه."
هەروا گوتی: "به‌حركه سنوورێكی به‌رفراوانه و له ڕابردوو و ئێستادا وه‌كوو پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شداریی كارای له خه‌باتی سیاسی و شۆڕشه‌كانی كوردستان هه‌بووه و له‌م پێناوه‌دا چه‌ندان شه‌هید و قوربانی داوه و مافی خۆیانه خزمه‌تی زیاتر بكرێن، كه ئه‌م خزمه‌تكردنه‌ش به پله یه‌ك ئه‌ركی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه."
ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی 16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆتاییدا بڕیاری به‌قه‌زابوونی به‌حركه‌ی وه‌كوو به‌شێك له پای ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانه‌ی سنووره‌كه له قه‌ڵه‌م دا به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا خزمه‌تی زیاتر بكرێت. هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد بۆ ئه‌و بڕیاره گرنگه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سنووره‌كه گه‌شانه‌وه‌ی پتر به خۆیه‌وه ببینێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌رك و ستراتیجیه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.