هەولێر.. هەنگاوێکی دیکە بۆ ڕێگریی لە هەڵسانی لافاو دەگیرێتە بەر
بۆ ڕێگریی لە لافاو، بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، پێنج پۆندی نوێ له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر دروست بكرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24-10-2024، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، پێنج پۆندی نوێ له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دروست بكرێن کە دوو دانەیان لە خانزاند و گرده‌ڕه‌شه دروست دەکرێن".
وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ کراوە "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، 45 پۆند له هه‌ولێر دروست ده‌كرێن؛ تا ئێستە 33ـیان چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە، به‌شێكیان ته‌واوبوونه و ئەوانەی دیش كاریان تێدا دەکرێت".
ئامانج لە دروستکردنى ئه‌و پۆندانه، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "پاراستنی شاری هه‌ولێرە له مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ئەو پۆندانەى کە دروستیشکراون كاریگه‌رییان هه‌بووه و ئامانجی خۆیان پێکاوە".