ئه‌وانه‌ی پشتگیریی كۆمیسیۆنی عێراقیان ده‌كرد ئێستا به ساخاته‌كار ناوی ده‌به‌ن
به‌شێك له لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه ساسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی دووفاقی به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به چاره‌نوسی هاووڵاتییانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن .
ماوه‌ی 6 ساڵ بوو، شەش ملیۆن هاووڵاتی و دوو ملیۆن و 500 هه‌زار ده‌نگده‌ر له هەرێمی كوردستان چاوه‌رێی هه‌ڵبژاردن بوون.
له ڕێگەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقه‌وه هه‌وڵی بچووكردنه‌وه‌ی پارتییاندا و وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانیان په‌كخست و كۆسپیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی كرد و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیان ڕاسپارد به‌و هیوایه‌ی پارتی هه‌ژموونی به‌سه‌ریه‌وه نه‌بێت.
پاشان هه‌ستان به گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بۆ فره بازنه‌یی به‌و هیوایه‌ی زه‌ره‌ر له پارتی بده‌ن. پارتی دیموكراتی كوردستان دركی به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پلانانه كردبوو و له ئاداری ئه‌مساڵدا ڕه‌تی كرده‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێكدا پێشوه‌خته دیزاینكراودا بكات.
. دوای ڕازیبوون به مه‌رجه‌كانی پارتی و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنییه‌وه بڕیاری به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 20 ی تشرینی یه‌كه‌م دا.
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌نگه‌كانی پارتی به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌لبژاردنی ساڵی 2018 دا زیاتر له 120 هه‌زار ده‌نگی زیاد كردووه به‌مه‌ش بووه به براوه‌ی یه‌كه‌م و 39 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێناوه.
ئێستاش، ئه‌و حزبانه به ئه‌نجامه‌كان ڕازی نین و كۆمسیۆن به ساخته‌كاری و سڕینه‌وه و دزینی ده‌نگه‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان دڵنیاییان له ده‌ستپاكی و ڕاستی و دروستی كاره‌كانی ده‌دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه، پارتی پێشتر له ڕێگه‌ی گفتوگۆی سیاسییه‌وه بۆیانی روونكردبووه‌وه سیسته‌می فره‌بازنه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی پارته گه‌وره‌كانه و پارته بچووكه‌كان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له دژی خواستی پارتی پشتیوانی‌یان لێ كرد.
ئه‌مه‌ش وه‌ك بابه‌تی نه‌وت و مووچه، كه به هه‌وڵی ئه‌وان ڕاده‌ستی به‌غدا كرایه‌وه به‌و هیوایه‌ی داهات و مووچه‌ی هاووڵاتییان زامن ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی به‌غدا بێت. كه‌چی له ئه‌نجامدا نه بودجه له به‌غداوه گه‌یشتووه نه مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌ش كراوه و دووباره حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار ده‌كرێت و له‌مه‌شیاندا پارتی شانی خستووه‌ته به‌ر و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان ده‌كات.