دەستەی هاوپه‌یمانیی کریستییان: پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم
دەستەی هاوپه‌یمانیی کریستییان له هه‌رێمی كوردستان، هەڵوێستی خۆیان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند و داواکارن په‌له له پێكھێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
دەستەکە ئەمڕۆ هەینی 25ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە بارەگای ڕابیتەی کلدانی لە عەنکاوە کۆبوونەوەتەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەندراوێكیان بڵاو کردووەتەوە کە لە هەشت خاڵدا هەڵوێست و تێبینی خۆیان لە بارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وێڕای چەند تێبینییەک، به‌ڵام پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به گشتیی به باشی به‌ڕێوه‌چوو، هەر بۆیە پێویسته په‌له بکرێت بۆ ئەوەی هەرچی زووە كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێک بهێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاوپه‌یمانیی کریستییان جه‌خت له گرنگی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی کردووەتەوە له پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی بڕیاره‌كانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە پارێزگاری لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان کردووە.
هاوپه‌یمانیی کریستییان داواش ده‌كات، ڕه‌شنووسی ده‌ستوور له هه‌رێمی كوردستان بنووسرێته‌وه و یاسایه‌كی تایبه‌تیش به هه‌ڵبژاردن دابڕێژرێت.
دەستەی هاوپه‌یمانیی کریستییان پێکهاتووە لە:
پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدانی.
پارتی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی سریان.
ڕابیتەی کلدانی جیهانی.
پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی.
لیژنەی ئیداری تائیفەی ئەرمەنی ئەرتۆدۆکس.
کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی ئەرمەنییەکان.