سوپای عێراق ژمارەیەک جووتیاری کوردی دەستگیر کرد

زەوی جووتیارانی کورد
زەوی جووتیارانی کورد

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی دروێنەکردنی کونجی لە گوندی مەنسوور لە ناوچەی حەفتەغار سەربە شارۆچکەی داقوق ، سوپای عێراق حەوت جوتیاری کوردی دەستگیر کرد .

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2024، لەکاتی دروێنەکردنی کونجی لە گوندی مەنسوور لە ناوچەی حەفتەغار سەربە شارۆچکەی داقوق ، سوپای عێراق حەوت جوتیاری کوردی دەستگیرکرد کەسوکاری یەکێک لەگیراوەکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند ، جوتیارەکان لەسەر سکاڵای عەرەبە هاوردەکان دەستگیرکراون و لەم هەفتەیە ئەمە سێیەمجارە سوپای عێراق هەڵدەکووتنەسەر جوتیارانی کوردو دەستگیریان دەکەن ، وتیشی عەرەبە هاوردەکان ڕۆژانە لەنێو زەوییە داگیرکراوەکانی کورد سەرقاڵی جووتکردن و کاری کشتوکاڵین سوپای عێراق پاسەوانی و پارێزگارییان لێدەکەن بەڵام ئێمەی کورد ڕۆژانە سوپا چاودێریمان دەکەن و هەراسانیان کردووین و ناهێڵن کاری کشتوکاڵی لەسەر زەوییەکانمان بکەین ، داواشیکرد چارەسەری کێشەکانیان بکەن و دەستی سوپاو عەرەبی هاوردەیان لێ دووربخەنەوە ، ئەوجووتیارانەی سوپا دەستگیریکردوون بەبێ بڕیاری دادگا بووەو بەهەمەڕی سەربازی ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی داقووق کراون و تائێستا ئازاد نەکراون
ناوی ئەوجوتیارە کوردانەی سوپای عێراق دەستگیریکردوون، یوسف ڕەزا، عەبدوڵڵا عومەر ، ڕێبوار سەباح ، محەممەد سەباح ، جابرسەباح ، محەممەد نوجات ، خەلیل جەلال  .