کاروان جەلال: هەر حزبێک ناچێتە پەرلەمان پێویستە یاداشت بداتە کۆمیسیۆن

کاروان جەلال، بەرپرسی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان
کاروان جەلال، بەرپرسی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان

کاروان جەلال، بەرپرسی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سەرباری هەبوونی تێبینی و کەم و کورتی، بەڵام کۆمیسیۆنی عێراق بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بەڕێوەبرد، ڕاشیگەیاند: هەر پەرلەمانتارێک دوای مانگێک لە پەسندکردنی ئەنجامەکان، سوێندنی یاسایی نەخوات، مافی پەرلەمانتاریی لەدەست دەدات.

یەکشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، کاروان جەلال کاروان جەلالبەرپرسی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەر حزبێک نەیەوێت بچێتە پەرلەمان، پێویستە پێش وەختە یاداشت بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بدات.

کاروان جەلال ئاماژەی بەوە کرد کە، کۆمیسیۆن هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی ئەنجام داوە و مایەی دەستخۆشییە، لەگەڵ ئەوەشدا  ئەو کەمو کوڕیانەی کە باس دەکرێن مانای ئەوە نییە لە گرنگیی هەڵبژاردنەکە کەم بکرێتەوە، بەڵکو بۆ ئەوەیە کۆمیسیۆن بتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەدا  سوود لەو تێبینیانە وەربگرێت و چارەسەریان بکات.

دەشڵێت: هەر هەڵبژاردنێک کە دەکرێت، پێش ئەوەی ماوەی کۆمیسیۆنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەسەر بچێت، دوای هەڵبژاردنەکان قۆناغێکی گرنگ دێتە پێشەوە، ئەویش ئەو تێبینی و وانانەی  لە هەڵبژادنەکە وەرگیراون، سوودیان لێ وەربگیرێت، کۆپڕ و  کۆبوونەوەی تێر و تەسەلی لەسەر بکرێت و خەڵکی تایبەتمەند قسەی لەبارەوە بکات.

دەڵێت: ئەوەی گرنگە ئەوەیە، لەگەڵ دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان، ماوەیەک دیاریی دەکرێت بۆ ئەوەی ئەندام پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات، ئەگەر بێت و لەو ماوەیەدا  ئەندام پەرلەمان ئامادە نەبوو، ئەوە ئەندام پەرلەمان مافی ئەندامێتی لەدەست دەدات و کەسی دیکە جێگەی دەگرێتەوە.

گوتیشی: حزبێک ئەگەر  بیەوێت بەشداریی پرۆسەکە نەکات، بەشێوەیەکی کۆمەڵ و دەستەجەمعی ئەندامەکانی یاداشتێک پێشکەشی کۆمیسیۆن بکەن.