كاردانەوەكانی دوای یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا

ئانچیلۆتی: ئەنجامەكە دادپەروەرانە نەبوو، ئێمە شایستەی سەركەوتن بووین فلیك: بردنەوەكە بەهۆی من نەبوو، هۆكارەكەی یاریزانەكان بوون

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید و هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید و هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا

ریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆی لالیگا، لە یاریگای خۆی تووشی دۆڕانێکی قورس بوو،  بەمەش یانەی شاهانەكانی ئیسپانیا دوای 42 یاریی تووشی یەكەمین شكست بوون، ئانچیلۆتی راهێنەری یانەكە بەڵین دەدات لەو شكست فێربن.
 
ریاڵ مەدرید لە گەڕی 11ـی لالیگا و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میوانداریی بارسێلۆنای رکابەری مێژوویی کرد و لە کۆتاییدا، یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام دۆڕاند. رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی و رافینها و یامال، چوار گۆڵەکەی بارسێلۆنایان لە یارییەکە کرد.
بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە پێشەنگایەتی خولی ئیسپانیا، بۆ شەش خاڵ بەرز کردەوە، یانە شاهانەکە دوای 42 یاریی بەبێ دۆڕان، تووشی یەکەم دۆڕان بوو و نەیتوانی ژمارە پێوانەییەکەی بارسا یەکسان بکاتەوە.

دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بارسیلۆنا لە یاریی کلاسیکۆ، هانزی فلیکی راهینەری بارسیلۆنا ستایشی یاریزانەکانی کرد و گوتی: هەموو یاریزانێک خەون بە کلاسیکۆ دەبینێت، ئانچیلۆتییش پێیوایە ریال مەدرید شایستەی بردنەوە بووە.

لێدوانەكانی هانزی فلیك لەبارەی كلاسیكۆ
یارییەکی باشبوو، شەوێکی سەرنجراکیش بوو، پێوستە لە داهاتوو باشتربین و کەموکورتییەکانمان چارەسەر بکەین، یاریزانەکان ئاستێکی باشیان پێشكەش کرد، تیپەکە بە گشتی سەرسورهێنەربوو، باوەرم بە یاریزانە لاوەکانمان هەیە، بە تۆپ و بێ تۆپ ئەوان زۆر باش دەجوولێن، تیپەکە بۆیەکتر یاری دەکات و لەپێناو یەکتر ڕادەکات، هەموو یاریزانێک راهێنەرێک خەون بەوە دەبینێت بەشێک بێت لە کلاسیکۆ، من هیچ شتێکم لە تیپەکە نەگۆریوە، یاریزانەکان خۆیان زۆر باش یاری دەکەن و رووحیەتێکی مەزنیان هەیە، زۆر دڵخۆشم، چونکە هاندەرانی بارسێلۆنا دڵخۆشن.

لێدوانەكانی ئانچیلۆتی لەبارەی كلاسیكۆ
 بەداخەوە ئەنجامەکە دادپەروەرانە نەبوو، پێچەوانەی رەوتی یارییەکەبوو، ئێمە شایستەی بردنەوە بووین، ئێمە بۆشاییمان لە هێڵی بەرگری هەبوو ئەمە بووە هۆکار بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بە ئاسانی بتوانێت گۆڵ بکات، دەبوایە لە نیوەی یەکەم و سەرەتای نیوەی دووەم ئێمە چەند گۆڵێکمان تۆمار کردبا، ئیمباپێ چەندان دەرفەتی بۆ رەخسا بەداخەوە نەیتوانی هەلەکان گۆڵ بکات، یاریدەدەری فلیک بێرێزی کرد ئەمەش منی تورە کرد، بەلام فلیک بەتەواوی پاڵپشتی منی کرد.