لە سلێمانی هاووڵاتییەک لە لایەن چەکدارێکەوە کوژرا
برای ئەو هاووڵاتییەی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن کەسێکەوە لە سلێمانی کوژرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "بکوژەکە ئۆتۆمبێلێکی وەک ئۆتۆمبیلەکەی بافڵی پێ بووە و جام ڕەش بووە، هەر ڕۆژە و ژمارەیەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی بەستووە."
گوتیشی: "ماڵەکان شاهێدی ئەوەن کە هەفتەی پێشووش تەقەی کردووە و تەلەفۆنیان بۆ ئاسایش کردووە، گوتویانە ناهێڵێت بخەوین."
برای کوژراوەکە دەشڵێت: "بکوژ ماوەی ساڵێکە باخێکی لەو شوێنە کڕیووە، هەندێک ئەسپی ڕاگرتووە و جلی کۆماندۆی لەبەر دەکات، هەمیشە دەمانچە و ئێم فۆری پێیە"، گوتیشی: "دەلێن برایەکی لەلای وەهاب هەڵەبجەییە، ڕۆڵی دژەتیرۆری بینیووە."
هاووڵاتیە کوژراوەکە ناوی (سەڵاح حەمە ساڵح) لەدایکبوی (1976) خاوەنی پێنج منداڵە لەگەڕەکی قولەڕەیسی لەلایەن پاسەوانی پێشووی بەرپرسێکی باڵاوە کوژرا، بە ناوی سەنگەر کەلاری.