پێشەوا هەورامانی: پاشەکشێ لە پرۆژەی هەژماری من نییە

پێشەوا هەورامانی
پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: هەژماری من ناوی بانک نییە، بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من،کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن.

دووشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبءژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی پرۆژەی هەژماری من بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: هەژماری من ناوی بانک نییە، بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من،کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن.

پێشەوا هەورامانی دەڵێت: ئەم تەوزیحە بۆ هەندێک بەرپرسە کەدژی ئەم پڕۆژەیەن و لێی تێنەگەیشتوون تائێستاو پێیان وایە هەژماری من ناوی بانکێکە، دەشڵێت:هەژماری من واتە حزورت هەبێت لەکاتی وەرگرتنی موچەکەت و بە گوش پارە وەرنەگری بەناوی چەکداری وەهمی، هەژماری من واتە هەموو کەس پارەی دیاربێت،بۆ زیاد دەبێت؟لەکوێ دێت؟چۆن دێت؟ دەڵێت: هەژماری من واتە ڕێگری لە هەڕەشەی موچە بڕین لەکاتی دەنگدان.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە، هەژماری من واتە ڕێگری لەشاردنەوەی ئەو پارانەیە کە بەقاچاخی و هەموو ڕێگەیەکی دیکەی نایاسایی هەندێک کەس پەیدای دەکەن، دەڵێت: ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من یان لە داهاتوو بەشدار دەبن دەبێت تۆمەتی پارە سپیکردنەوەیان لەسەر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا نەخرابنە لیستی ڕەش و هەریەکەو بەڕێژەیەک دەتوانن بەشداربن لە بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی قۆرخکاری ڕونەدات.

دەڵێت: ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی شەفافییەت دەکەن یەکەم بابەت شانازی پێدەکەن بونی سیستەمێکی بانکی شەفاف و کەم خەوشە.

پێشەوا هەورامانی دەڵێت: پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییەو حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر شەفافییەتی دارایی وڕێگریکردن لە گەندەڵی دارایی.