ئێران.. بوومه‌له‌رزیه‌ك تارانی هه‌ژاند
له قووڵایی 12 كیلۆمه‌تردا بووه
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئێرانییه‌كان بڵاوایان كرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، بوومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌كانی سه‌منان، ده‌ماوه‌ند، به‌ردیس و فه‌یرۆزكۆی گرتووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه ساتی روودانی بومه‌له‌رزه‌كه بكات.
ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی جیۆفیزیایی له زانكۆی تارانیش رایگه‌یاند، "چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 12 كیلۆمه‌تر له‌ناوچه‌ی ده‌ماوه‌ندی نێوان پارێزگای تاران و مازنده‌ران بووه".
تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B