پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر دەکاتەوە، کە بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 و بەشداری 260 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان خانووبەرە لە هەولێر لە 29ی تشرینی یەکەم تاوەکوو 1ی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بە بەشداریی نزیکەی 260 کۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەرانی بوارەکە بەردەوام دەبێت، بە تایبەت ئەوانەی بەدوای هەلی گونجاوی وەبەرهێناندا دەگەڕێن.

بەشێک لە گەورە کۆمپانیا بیانییەکانی 15 وڵات وەک تورکیا، ئێران، یۆنان، سەڵتەنەی عومان، ئیمارات، لوبنان، ئوردن، سعوودیە، ئەڵمانیا، چین، ئیتاڵیا و کەنەدا و چەند وڵاتێکی دیکەش بەشدارن.

لەو چوار ڕۆژەدا، پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتژمێر 10ی بەیانییەوە تاوەکوو 7ی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ پێشوازیی لە هاووڵاتییان و ئەو وەبەرهێنەرانەی بەدوای دەرفەتی باشتری وەبەرهێنانەوەن.