هەولێر 33 رۆژە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق تامی سەركەوتنی نەكردووە
یەكسانبوونێك بۆ هەولێر و نەجەف بە تامی شكست
لە خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی هەولێر بۆ دووەم یاریی لەم وەرزە لە نێو یاریگەی خۆی دەكەوێتە داوای یەكەسانبوونەوە، بەمەش یانەكەی قەڵاومنارە 33 رۆژە نەیتوانیوە لە خولی ئەستێرەكان سەركەوتن تۆمار بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی نەجەفی كرد، یارییەكە بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، ئەم یەكسانبوونەش ئەگەرچی بۆ هەولێر ئازاربەخشبوو، بەڵام بۆ یانەی نەجەفیش وەكو شكست وابوو چونكە بۆ پێنجەم یاریی لەم وەرزە نەیانتوانیوە تامی سەركەوتن بكەن.
یانەی هەولێر لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی نەفتی بەسرە دەكات، دوای ئەم یارییە خولەكە بەهۆی یارییەكانی فیفا دەوەستێت.