زاخۆ.. لە قۆناغی دووەمدا نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەر زەوی وەردەگرن

سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ ڕایگەیاند، ناوی نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەر بۆ قۆناغی دووەمی وەرگرتنی زەوی، گەیشتە شارەوانیی زاخۆ.

پێنجشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2024، یونس محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ناوی هەزار و 842 فەرمانبەران بۆ قوناغی دووەم لە وەرگرتنی پارچە زەوی گەیشتە سەرۆكاتیی شارەوانیی زاخۆ."

سەۆکی شەرەوانی زاخۆ گوتی: "ئەو فەرمانبەرانەی کە زەوی وەردەگرن فەرمانبەرن لەم شوێنانە، ‎شارەوانی، ئاو، کەرەبا، گومرك، خانەنشینی مەدەنی، لیواكان، بانك و دارایی"

یونس محەممەد، گوتیشی: "دابەشکاریی زەوییەکان بە شێوەی تیروپشک دەبێت، بۆ ئەوەی ستەم لە هیچ فەرمانبەرێک نەکرێت و مافی کەسیشیان نەخورێت،  ئێستەش تەنیا چاوەڕیی فەرمانین بۆ پێدانی زەوییەکان."

لە قۆناغی یەکەمدا زەوی بە شێوەی تیروپشک بەسەر 4747 فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا دابەش کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەند بوو.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment