پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی 9 ساڵەی دامەزراندن لە کوردستان24 دەکات.
پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی 9 ساڵەی دامەزراندن لە کوردستان24 دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهربان
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی كوردستان24
بەبۆنەی (9)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانتان دەكەین.
بە ئومێدی ئەوەی وەک هەمیشە بە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام بن و لە پێناو پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا، بە هەمان گیانی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕۆڵی کارا و گرنگی خۆتان بگێڕن لە خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی میدیای کوردی.
دووبارە پیرۆزبێت لێتان و هەمیشە سەرکەوتووبن.
دامەزراوەی کوردستان24 لە ڕۆژی شەممە، 31-10-2015، بەشێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد. هەروەها بەرهەمەکانی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.
كوردستان24 له دۆخێك‌دا دامه‌زرا، نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌وتبوونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و سڕینه‌وه، ئه‌و ساتانه نیشتمانێك خوێنی لێ ده‌چۆڕا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دا بوو، هێشتا به‌شێك له ماڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه پرسه‌یان بۆ شه‌هیده‌كانیان ده‌گێڕا و له به‌غداشه‌وه سیاسه‌تی برسیكردنی ئه‌م گه‌له په‌یڕه‌و دهكراو هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكیان له خه‌ڵكی كوردستان بڕیبوو.