پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا
سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرینگترە
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری په‌تای كۆرۆنا په‌یامێكی راگه‌یاند.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌تا هه‌وڵه‌كانی خۆپارێزی حكومه‌تی هه‌رێم كاریگه‌ری گرنگیان هه‌بوو بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبوونە سستیی تێکەوتووە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسی‌کردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوە و ویستوویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رپرسیار زانی كه دژایه‌تی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانیان ده‌كرد و له په‌یامه‌كه‌یدا، راشیگه‌یاند، "ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردووە و خەڵکیان هان دەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یاری کردن بە ژیانی خەڵک بێنن".
ده‌قی په‌یامه‌كه
هاونیشتمانیانی بەڕێز،
مەترسیی پەتای کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-19) زۆر جیددیە و لەم ڕۆژانەدا بە هۆی سستیی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان ، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
ئێمە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەدا، داوامان لە هاووڵاتییانی خۆشەویست کرد، کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و سوپاسیشتان دەکەم، کە پابەند بوون و بە شێوەیەکی زۆر باش ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە گیرا و ئەم سەرکەوتنە بووە جێگەی باس و سەرنجی زۆر وڵات و رێکخراوی نێوەدەوڵەتی.
بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبوونە سستیی تێکەوتووە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسی‌کردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوە و ویستوویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە. ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردووە و خەڵکیان هان دەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یاری کردن بە ژیانی خەڵک بێنن.
من جارێکی دیکە داوا لە هەموو خوشک و برا هاونیشتمانیەکانم دەکەم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و تەندروستیی خۆیان و کەسوکاریان و خەڵکی تریش، لە ژێر کاریگەریی ئەو پرۆپاگەندانە مەخەنە مەترسییەوە.
سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرینگترە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/5/29

