سبەی لە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە پشووە
بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە ڕایگەیاند: سبەی لە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە پشووە.
بەهۆی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، کە سبەینێ لە هەرێمی کوردستان بارانی بە خووڕ دەبارێت، هەروەها لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابییان. سۆران عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە، ڕاگەیاند: بڕیارمان دا لە سنووری پەروەردەی پارێزگاکە بکرێتە پشوو.
ئەمڕۆ شەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2024، عامر جابرى، بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی كهشناسیی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەردەوام هۆشداریی و ئاگاداریی پشێوەختە بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی دامەزراوەکان و ناوچەکان بە گشتی ئامادەکاریی بکەن و ڕێکارەکان بگرنە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دروستبوونی لافاو.
بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی كهشناسیی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، بارانی بە لێزمە لە ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە لە هەرێمی کوردستان دەبارێت و ناوچەکانی هەرێم بە گشتی دەگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بڵاوی کردەوە: سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی بەخۆڕ لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر، کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین. هەروەها لە دوای نیوەڕۆ و کاتەکانی شەودا باران بە ڕێژەیەکی کەمتر دەبارێت.