گۆڕانكاری له بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراقدا ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێك: ئەوەی پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە لە سەر بنەمانی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا وەستاوە
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی چاودێری له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 نزیك بووه‌ته‌وه و په‌رله‌مانتارێكیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، پڕۆژە بودجەی ئەمساڵی عێراق زۆر جیاوازە.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئەندامی لیژنەی چاودێریکردنی کارەکانی حکومەت لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، لە داھاتوویەكی نزیكدا ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ کۆدەبێتەوە، بەڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، بەھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، گۆڕانکاری تێیدا کراوە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیشی كرده‌وه، ئەوەی پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە لە پڕۆژە یاسایی بودجە لە سەر بنەمانی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا وەستاوە.
هاوكات موسەننا ئەمین، په‌رله‌مانتاری كورد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: پڕۆژە بودجەی ئەمساڵی عێراق زۆر جیاوازە، چونكە ئێستا عێراق لەبەردەم چەندین قەیرانی سیاسی، ئابووری و تەندروستیدایە و نرخی نەوتیش دابەزیووە.
نزیکەی 6مانگ لە ساڵی 2020 تێپەڕدەبێت، بەڵام ھێشتا خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2020 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەکراوە. چەندین ھۆکاریش بوونە ھۆی ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بەم چارەنوسە بگات، گرنگترینیان درەنگ پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێ، خۆپیشاندانەکانی عێراق، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوته، بەڵام بڕیاره بەم نزیکانە پەرلەمان خوێندنەوە بۆ یاسای بودجە بکات.
H.B