پارتی دەستێشخەریی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەکات

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، مەکتەبی سیاسی پارتی لێژنەیەک بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت پێک دەهێنێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکانی کوردستان24، لێژنەکە لەلایەن هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەشدارن لە لێژنەکە.

بڕیاروایە دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، لێژنەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات.