بەهای تومەن هاڕەی کرد
نرخی یەک دۆلار لە ئێران گەیشتە سەرووی 70 هەزار تومەن، هەروەها یەک هەزار دیناری عێراقی یەکسانە بە 53 هەزار و 550 تومەن.
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و هاتنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ئەمەریکایی "بی 52" بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهای تومەنی ئێرانی بەرانبەر به دۆلار و دراوەکانی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی بە 70 هەزار و 50 تۆمەن بوو، هاوکات نرخی دراوەکانی دیکەش بەرانبەر بە تومەن بەرزبووەتەوە و نرخی یەک یۆرۆ بۆ 76 هەزار و 200 تومەن و یەک پاوەنی بەریتانیش بۆ 90 هەزار و 500 تومەن بەرز بووەتەوە.
لە بازاڕی تاران نرخی هەزار دیناری عێراقیش گەیشتە 53 هەزار و 550 تومەن.