هاتوچۆی هەولێر: بەهۆی هەورە بروسکە سیستەمێکمان لەکار کەوتووە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەورە بروسکەوە سیستەمی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ڕەمپەیان لەکارکەوتووە.
یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی هەورە بروسکەوە کە لە تاوەری کۆنتڕۆڵکردنی تاقیکردنەوەکانی داوە، بەهۆیەوە سیستەمی ئەو تاقیکردنەوەیان لەکار کەوتووە، بۆیە ئاگەداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، ئەوانەی سبەی دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، وادەی تاقیکردنەوەی پراکتیکی ڕەمپەیان لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هەیە، سەردانیان نەکەن چونکە تاقیکردنەوەکانیان بۆ 25ـی تشرینی دووەمی 2024، دوا دەخرێت.