کارزان هادی: لە ماوەیەکی نزیکدا دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەولێر دەست پێ دەکات

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر
کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر

لە 16ی مانگی ڕابردووە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و یەکەم جار ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی ڕاگەیاند. سەرۆکی شارەوانی هەولێریش دەڵێت: بەم زووانە لە هەولێریش دەست پێ دەکات.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، ڕایگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا تیروپشک بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەولێر دەست پێ دەکات و سەرجەم ڕێکارەکان کۆتایی هاتوون.

لە 16ی مانگی ڕابردووە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە و یەکەم جار ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی ڕاگەیاند.

ڕووبەری ئەو زەوییەی بە هەر فەرمانبەرێک دەدرێت 200 مەتر دووجایە و دابەشکردنیشی بەشێوەی تیروپشک و بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت، هاوکات چەند مەرجێک دیاری کراون، کە بریتین لە ساڵانی خزمەت، ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون.