کوینسی جۆنز لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆتایی بە سێمفۆنیای ژیان هێنا
ئەفسانەی مۆسیقا کوینسی جۆنز، لە تەمەنی 91 ساڵیدا لە نێو ماڵەکەی و لەنێوان ئەندامانی خێزانەکەی لە ناوچەی بیل ئێر لە لۆس ئەنجلۆس، کۆچی دوایی کرد.
ئارنۆڵد رۆبینسۆن، بەڕێوەبەری کارەکانی ڕایگەیاند: کوینسی جۆنز شەوی یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، کۆچی دوایی کرد کە ڕۆڵی هەبوو لە بونیاتنانی مۆسیقای هاوچەرخ لە سەدەی بیستەم.
کوینسی دیلایت جۆنز لە 14ی ئازاری 1933 لە شیکاگۆ لە ئیلینۆی لەدایک بووە، ئەو لە تەمەنێکی منداڵییەوە دەستی بە کاری مۆسیقی کرد، فێری ژەنینی ئامێرە فودارەکان بوو، بۆیە پەیوەندی بە گروپەکانی جازی ناوخۆیی کرد.
کوێنسی لە پەنجاکاندا چووە نیویۆرک و لەگەڵ مۆسیقاژەنانی بەناوبانگ کاری کرد، لەوانە لیۆنێل هامپتۆن و دەیزی گیلێسپی، خۆی وەک یەکێک لە بەناوبانگترین مۆسیقاژەن و ئامادەکارەکانی مۆسیقا ناساند لە شەستەکاندا، جۆنز بوو بە یەکەم ئەفریقی-ئەمریکی کە وەک جێگری سەرۆک لە کۆمپانیای مێرکوری ڕیکۆردز کە گەورەترین کۆمپانیای تۆمارکردنە خزمەتی کرد، لەوێ ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دووبارە پێناسەکردنەوەی مۆسیقای هاوچەرخ و فراوانکردنی کاریگەرییەکانی لسەر ئاستی جیهاندا.