چوار کەسی دیکە لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون
ئاماری نوێ
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو تەمەن 42 و 22 ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن 60 و 31 ساڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبوێکیان یەکەم پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغداد گەڕایتەوە و بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە. تووشبووی دووەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتووی باشیک کە لە خالی پشکنین نموونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو ئافرەتە تووشبووەکەی تر لە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتووی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکە.
لە هەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا زیادیان کردووە، ئەمڕۆش لە سلێمانی، گەنجێکی تەمەن 37 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا.