كه‌سێكی دیكه له گه‌رمیان تووشی كۆرۆنا بوو
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، ئافرەتێکی تەمەن 63 ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و پشکنینی پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەرەکی ئازادیە لە قەزای کفری.
وەزارەتی تەندروستی
30 ئایار 2020
H.B