ئه‌وروپا داوا له‌ تره‌مپ ده‌كات له‌ بڕیارێكی په‌شیمان بێته‌وه‌

پێویستە ھەموو وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە ھاوکار بن

K24- هه‌ولێر:

یەکێتی ئەوروپا داوا لە ترەمپ دەکات، پێداچوونەوە بە بڕیاری برینی ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیھانیدا بکاتەوە.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: ھێشتا پەتای کۆرۆنا ماوە و لە ھەندێك وڵاتیش زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و پێویستە ھەموو وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە ھاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیھانی بکەن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەلایەنگری و کۆنترۆڵکراو لەلایەن چینەوە تۆمەتبار کرد، ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئه‌و رێکخراوە راگرت و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەشی بە رێکخراوەکەوە پچراند.

H.B