ئهوروپا داوا له ترهمپ دهكات له بڕیارێكی پهشیمان بێتهوه
پێویستە ھەموو وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە ھاوکار بن
K24- ههولێر:
یەکێتی ئەوروپا داوا لە ترەمپ دەکات، پێداچوونەوە بە بڕیاری برینی ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیھانیدا بکاتەوە.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: ھێشتا پەتای کۆرۆنا ماوە و لە ھەندێك وڵاتیش زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و پێویستە ھەموو وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە ھاوکاری رێکخراوی تەندروستی جیھانی بکەن.
ئهمه لهكاتێكدایه، سەرۆکی ئەمهریکا رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەلایەنگری و کۆنترۆڵکراو لەلایەن چینەوە تۆمەتبار کرد، ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئهو رێکخراوە راگرت و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەشی بە رێکخراوەکەوە پچراند.
H.B