ئیڤانکا ترەمپ پشتیوانیی باوکی ناکات

ئیڤانکا ترەمپ
ئیڤانکا ترەمپ

لە کاتژمێرەکانی پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و تا دەستپێکردنی دەنگدان، کچی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان ئیڤانکا، هیچ ئاماژەیەکی بە پرۆسەی هەڵبژاردن و پشتیوانی بۆ باوکی نەکرد.

 2016-2020، سەردەمی پێشووتری ترەمپ لە کۆشکی سپی،  ئیڤانکا پشتیوانییەکی بێ هاوتا و دەرکەوتنێکی بەهێزی باوکی کرد و لە زۆربەی بۆنەکاندا خۆی  و هاوسەرەکەی جارید کوشنەر، شانبەشانی ترەمپ ڕۆڵێکی گرنگیان لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا گێڕا.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئامادەنەبوونی ئیڤانکا لە هەڵمەتی بانگەشەی باوکیدا و پشتیوانی لێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرنجی میدیاکانی جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، لە ئێوارەی هەڵبژاردنی مێژوویی بۆ هەڵبژاردنی 47 هەمین سەرۆکی ئەمریکا، ئیڤانکا ترەمپ، چەند پەیامێکی لەسەر پلاتفۆرمی(ئێکس) دا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە تێپەڕبوونی تەمەنی 43 ساڵی کرد.

لە هەژماری ئینستاگرامەکەشیدا دوایین بابەت کە بڵاوی کردبووەوە، ئیڤانکا لەبارەی ڕۆژی لەدایک بوونی و ئەو وانانەی لە ژیانی چەند ساڵی ڕابردوودا فێری بوو، لەگەڵ ئەو وێنانەی خێزانی کە لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانی کۆی کردوونەتەوە، هەمان پۆستی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، دوایین پۆستیش باسی ئەو وەرزشانە دەکات کە رۆژانە دەیکات.

لەم بڵاوکراوانەدا، ئیڤانکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ئێستا بۆ ئەو گرنگە خێزان و هاوڕێکانیو ژیانێکی ئاشتی، گرنگی دان بە تەندروستی جەستەیی، دوورکەوتنەوە لە قسە و قسەڵۆک، ڕاستی، قبووڵکردنی کەسانی دیکە و هەستکردن بە خۆشەویستی بۆیانە بەبێ بڕیاردان.

ئیڤانکا ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردن ناکات چونکە باوکی هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە کۆشکی سپی،  ئاماژەی بەوەشدا کە پێشینە دەدات بە منداڵەکانی و ژیانی تایبەتی، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە دەرەوەی گۆڕەپانی سیاسی پشتگیریی باوکی دەکات.

کاتێک ترەمپ دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردن کرد بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە 2024، ئیڤانکا ئامادەی هەڵمەتەکە نەبوو، سەرەڕای ئامادەبوونی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی، لەوانە مێردەکەی جارید کوشێند، هەروەها هاوسەری پێشووی سەرۆک، میلانیا و ئێریکی کوڕی.