رووماڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا: ترەمپ بووە سەرۆکمان

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

چوارشەممە، 06-11-2024، مایک جۆونسۆن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و بووەتە 47ـەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. 

هەر چەندە بە شێوەیەکی فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز"ـیش هەمان هەواڵی پشڕاست کردووەتە و دەڵێت، ترەمپ زیاتر لە 277 کورسیی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بە دەست هێناوە و بووەتە سەرۆکی نوێی وڵاتەکە. 

هەروەها بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، پارتی کۆمارییەکان، زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانیان بە دەست هێناوە. 

ئەنجامی بەرایی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پیران:

- پارتی کۆمارییەکان: 51 کورسی 

- پارتی دیموکراتەکان: 41 کورسی 

- ئەنجامی بەرایی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران:

پارتی کۆمارییەکان: 190 کورسی 

پارتی دیموکراتەکان: 159 کورسی