رووماڵ

ترەمپ چاودێریی سەرکردەکانی جیهان دەکات ئەوانەی پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەیان لێ نەکردووە

سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک بڵاوی کردەوە "دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕاگەیاند، بەڵام لە نزیکەوە چاودێریی ئەو سەرکردانەی جیهان دەکات کە پەیوەندییان پێوە نەکردووە."

پشتڕاستیشی کردەوە "ترەمپ و هاوپەیمانەکانی، بەپێی چەند سەرچاوەیەک، لە نزیکەوە چاودێریی ئەو سەرکردانە دەکەن تاکوو بزانن کێ پەیوەندی دەکات و دڵسۆزیی خۆی بۆ ترەمپ دەردەبڕێت، چونکە پێش هەڵبژاردن پەیوەندیی لەگەڵ سەرکردە بیانییەکان هەبووە. و ترەمپ بە نهێنی لە دەوروبەری پرسیووە بۆچی هەندێک سەرکردە هەوڵیان نەداوە پەیوەندی پێوە بکەن؟"

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین دووپاتی کردەوە "ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەنیاز نییە پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپی کۆماریخواز بکات بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا."

هەروەها پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانیشی ڕاگەیاند "ئاگاداری پلانەکانی سەرۆک پوتین نیم بۆ پیرۆزباییکردن لە ترەمپ."

ڕۆژی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توند دەکەن، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان بوون.