تەماتە هەرزان بوو
پێنجشەممە، 7ـی تشرینی دووەمی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند "هۆی گرانبوونی تەماتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا تەماتە کەم دەبێت، بۆیە پێویستی بە هاوردەکردن هەیە بۆ ناو کوردستان."
بەڕێوەبەری گشتیی کشتووکاڵی هەولێر دەڵێت: "لە ڕابردوودا ئێمە باجمان لەسەر هاوردەکردنی تەماتە دانابوو، ئەوەش بۆ پشتگیریی جووتیارانی کوردستان، تاکوو بەرهەمەکانیان بە بازاڕ بکرێت و لە زیان بەدوور بن، هەروەها بەرهەمی ناوخۆ بایەخی زیاتری پێ بدرێت، بەڵام ئێستە ئەو باجەمان لاداوە ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی تاکوو تەماتە هەرزان ببێت."
هێمن سەید موراد ڕاشیگەیاند "ئەمڕۆ ڕەنگدانەوەی لادانی باجەکە لە بازاڕی عەلوە هەبووە بۆ نرخی هەر کیلۆیەک 100 دینار کەم بووەتەوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووشدا ڕەنگدانەوەی نرخ لەسەر تەماتە زیاتر دەبێت و بازاڕیش هاوسەنگ دەبێتەوە."