کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی راگەیاند.

دەستەی کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ هەینی 8-11-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، کەشوهەوای ڕۆژی شەممە، 9-11-2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،  پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  23 پلەى سیلیزى

سلێمانی  21 پلەى سیلیزى

دهۆک  22 پلەى سیلیزى

کەرکوک  24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە  22 پلەى سیلیزى

زاخۆ  23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران 11 پلەى سیلیزى

سۆران  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان  24 پلەى سیلیزى