سامان به‌رزنجی: پێشبینی ده‌كه‌ین بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ربكرێت
رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرێته به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ربكات.
گوتیشی: داوامان له داواكاری گشتیی كردووه، رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرێته به‌ر، كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نیین.
گوتیشی: كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه، ته‌ندروستی هاووڵاتیی به بابه‌تی سیاسی ببه‌ستێته‌وه. ته‌ندروستی خزمه‌تگوزاری مرۆییه. به‌كارهێنانی ئه‌م بابه‌ته بۆ به‌لاڕێدابردنی هاووڵاتیان، مه‌ترسیداره و نابێت رێگه‌ی پێ بدرێت و سته‌مكردنێكی گه‌وره‌یه له هاووڵاتیان.
ئاشكراشیكرد، ئه‌مشه‌و له‌وانه‌یه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نێت.