ئامارە سەرنجڕاكێشەكانی گەڕی یەكەمی خولی نایابی كوردستان

یانەكانی رزگاری و پیشەسازی هەمووانیان شۆك كرد

ئامانج ئەكرەم هێرشبەری یانەی شەقڵاوە
ئامانج ئەكرەم هێرشبەری یانەی شەقڵاوە

گەڕی یەكەمی وەرزی نوێی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات، یانە نوێیەكانی خولەكە بە سەركەوتنیان دەستیان پێكرد و خێراترین گۆڵیش لەم وەرزە لە یاریی نێوان ئاكرێ و چوارقوڕنە تۆمار كرا، جگە لەمەش لەڕووی تۆماركردنی ژمارەی گۆڵەكان ریكۆردێكی نوێ تۆمار كرا.

ئامارە سەرنجراكێشەكان
ـ یانەكانی پیشەسازی و رزگاری لە یەكەمین بەشداریكردنیان لە مێژووی خولی نایابی كوردستان سەركەوتنیان بەرامبەر یانەكانی دەربەندیخان و زاخۆ بەدەستهێنا.
ـ لە كۆی 7 یاریی گەڕی یەكەمی خولی نایابی كوردستان 24 گۆڵ تۆمار كرا، لە كاتێكدا لە یەكەمین گەڕی وەرزی رابردوو لە كۆی 8 یاری، 16 گۆڵ تۆمار كران، ژمارەی گۆڵەكاتی گەڕی یەكەمی ئەم وەرزە زیاترە لە یەكەمین گەڕی وەرزی 2021 ـ 2022 كە ئەوكات لە كۆی 7 یاری، 20 گۆڵ تۆمار كرا.
ـ مورتەزا كامیل لە یانەی سەیدسادق و ساڵح موتڵەگ لە یانەی چوارقوڕنە لە خولەكی 4 بوونە خاوەنی خێراترین گۆڵی دەستپێكی ئەم وەرزە.
ـ یاریی چوارقوڕنە و ئاكرێ زۆرترین گۆڵی لێ تۆمار كرا كە 7 گۆڵ بوو.
ـ محەمەد حەمید لە یانەی رزگاری تاكە یاریزان بوو لە گەڕی دوو گۆڵی كرد.
ـ لە گەڕی یەكەم دوو كارتی سوور بەكار هات، ئارێز موستەفا لە یانەی رانیە، ئاگرین مەلائاری لە یانەی چوارقوڕنە.

 

یارییەكانی گەڕی دووەم
سێشەممە، 12/11/2024 ئەم یارییانە دەكرێن: (هەندرێن ـ دەربەندیخان)، (پیشەسازی ـ سیروانی نوێ)، (برایەتی ـ شەقڵاوە)، (رزگاری ـ شێروانە).
چوارشەممە، 13/11/2024 ئەم یارییانە بەڕێوە دەچن: (زاخۆ ـ رانیە)، (پێشمەرگەی هەولێر ـ سەیدسادق) و (هەولێر ـ ئاكرێ).
سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆ دەكرێن.