فازڵ میرانی:هەموو لایەنەکان لەم وڵاتە شەریک و هاوبەشی یەکترن

فازڵ میرانی
فازڵ میرانی

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی بۆ هەمووانی کوردستان 24 کە سەهێن موفتی پێشکەشی دەکات گوتی:هەموو لایەنەکان لەم وڵاتە شەریک و هاوبەشی یەکترن، دەشڵێت: ترسمان هەبوو لە شێوەی پرۆسەکە، لە کۆمیسیۆنەکە، گوتی:  دیزاینەکەش بووە دەستەواژەیەک کە حزبەکان زۆر باسی دەکەن.

شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، فازڵ میرانی گوتی:  بە تێڕوانی من ئەگەر پرۆسەکە دیزاین کرابێت و سەری نەگرتبێت، یاخود هەر دیزاین نەکرا بێت، تەنها خودا دەزانێت. بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێمە وڵاتی خۆمان خۆشتر دەوێت، یا ژمارەی کورسی و دەنگەکانمان.

ڕاشیگەیاند کە، پارتی لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت بەردەوام دەبێت، پێی وابوو کە پارتی و لایەنەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەبێت سازش قبووڵ بکەن.

فازڵ میرانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەوانەی دەڵێن ناچینە پەرلەمان، ڕێزی دەنگدەرانیان ناگرن.