فازڵ میرانی: ویستیان سێ چوار مقەس لە هەرێمی کوردستان بدەن
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: پیلانێکی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوو کە ئەم هەڵبژاردنە کێشەی تێبکەوێت، یاخود سێ چوار مقەس بە دڵی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بدەن.
شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی بۆ هەمووانی کوردستان 24 کە سەهێن موفتی پێشکەشی دەکات گوتی: پیلانێکی زۆر گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوو کە ئەم هەڵبژاردنە کێشەی تێبکەوێت، یاخود سێ چوار مقەس بە دڵی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بدەن.
فازڵ میرانی گوتیشی: بە دیدی من جەماوەرەکە، بە جۆش و خرۆشەوە وەڵامی ئەوانی دایەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە، هەستێکی نیشتمانپەروەرانە لەنێو خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەکانەوە وەڵامی ئەو پیلانەیان دایەوە بە دەنگدانیان لە هەڵبژاردن شکستیان بە پیلانەکە هێنا.