شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری دەکرێنەوە

گوندی کۆری
گوندی کۆری

گوژمەی 460 ملیۆن دینار بۆ كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری خەرج دەكرێت.

لە فەرمانێكی وەزاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە ئیمزای ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ ڕەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 460 ملیۆن و 999 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە گوندی "كۆری" لە شاری هەولێر.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری لە زۆنی (B) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دووی شاری هەولێر.

گوژمەکە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهاتەكان فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە و پرۆژەكە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو شوێنە دەبێت بە تایبەتی لە ڕووی شەقامسازی و ئاسانكاریی هاتوچۆوە.