دژە تیرۆری کوردستان: تورکیا بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکەی لە سنووری دهۆک کوشت
بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە لەلایەن درۆنێکی سوپای تورکیاوە، لە سنووری پارێزگای دهۆک کوژران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-11-2024، دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئۆتۆمبێلی بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە، لە سنووری پارێزگای دهۆک کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا هەرسێکیان کوژران.
وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆمبارانەکە شەوی ڕابردوو (شەممە، 09-11-2024)، لە نزیک لە گوندی کلیل، لە سنووری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کراوە.