هاتوچۆی هەولێر: بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ڕێگایەک دادەخەین
یەکشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە کەوا بەیانی ڕێکەوتی 11ـی 11ـی 2024، چوار ڕیانی برایەتی نزیک مارکێتی ئایە "ناسراو بە چوار ڕیانی کۆک" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ کارێ نۆژەن کردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت "ڕنین و قیرتاوکردنەوە" بەهۆی ئەمەوە چوار ڕیانەکە بەشێوەی کاتی دادەخرێت .
ئاماژەی بەوەش دا، چوار ڕیانەکە بۆماوەی حەوت ڕۆژ دادەخرێت و سەرەتا کاری ڕنین (قشط)ـی بۆ دەکرێت کە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت، دواتر کاری قیرتاو کردنەوە بە چینی بایندەری بۆ دەکرێت هەروەها ئەوەش ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت .
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، داوا لە شوفێران دەکەین ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن تا کاری نۆژەن کردنەوەکە تەواو دەبێت.