وتاری ههینی و نوێژی به كۆمهڵ له مزگهوتهكان راگیرا
بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن
K24 – ههولێر:
راگهیاندنی وهزارهتی ئهوقاف رایگهیاند، "لە سەرجەم مزگەوتەكانى ههرێمی كوردستان هەموو مەراسيمە ئايينیەكان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتارى هەينيشەوە بەشێوەيەکى كاتى راگيرا".
له راگهیهندراوێكی وهزارهتهكهدا، كه وێنهیهكی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: "ئاماژەو پاڵپشت بە بڕگەی (11)ی بڕیاری ژمارە (38)ی (31/5/2020)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە داخستنی دەرگای مزگەوتەکانی کوردستان، وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی ئاگادارى مامۆستايانى ئایینی قەدرگران و فەرمانبەرانی مزگەوت دەكەينەوە، لە بەر پاراستنى گيانى نوێژخوێنان و هاونيشتيمانيان لە نەخۆشى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرجەم مزگەوتەكانى كوردستان هەموو مەراسيمە ئايينیەكان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتارى هەينیشهوه بەشێوەيەکى كاتى راگيراوە، تەنیا بانگبێژ بانگ دەدات نوێژ لە ماڵەوە دەکرێت".
له راگهیهندراوهكهدا، وهزارهتی ئهوقاف داوای كردووه، مامۆستایانی ئاینی پابهندی ئهو بڕیاره بن و تێیدا هاتووه: "بۆيە داوا له مامۆستايانى ئاینى و فەرمانبەرانی مزگەوت دەكەين، بۆ پاراستنى گيانى هاووڵاتيان پابەندى ئەم بڕيارە بن لە گوندەکان لە شارەکان لە دەرەوەی مزگەوت لە ناوەوەی مزگەوت، چونکە دۆخەکە زۆر مەترسیدارترە لە رابردوو خەڵکێکی زۆر توش بووە، بەداخەوە رێژەی تووشبووان لە هەڵکشانە، بۆیە داواتان لێدەکەین پابەند بن، بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن، بۆ ئاگاداریتان".
ئ.ر