له دهۆك 2 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كان راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، (2) كه‌سی دیكه له پارێزگای دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه له باره‌ی (2) تووشبووه‌كه، هاتووه: "یه‌كێكیان پیاوێکی تەمەن (52) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیيەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دووه‌ميان تووشبووێکی کچه و تەمەنى (20) ساڵه و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ھەردووکیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکن".
ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) له دهۆك تۆمار كراون، گه‌یشته (6) حاڵه‌ت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، (4) كه‌سی دیكه له دهۆك تووشی كۆرۆنا بوون، كه یه‌كێكیان ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (44) ساڵ و ئه‌وانی دیكه كچن و ته‌مه‌نیان له نێوان (9 تا 15) ساڵدایه و سه‌رجه‌میان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووی پێشوون.
