په‌یامێك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی به "گرنگ" وه‌سفكرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانی به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به "گرنگ" وه‌سفكرد.
له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئێستا، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌م بڕیاره له پێناو پاراستنی ته‌ندروستیمانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، "بۆیه گرنگه پابه‌ندی بڕیاره‌كه ببین و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌رچاو بگرین".
كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه (1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020)، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یانی ژماره (38)ـی رۆژی (31ی ئایار/ مایۆی 2020)ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌یا هاتوچۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بۆ ماوه‌ی (6) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هات، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازیكرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، له پێناو به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌ترسیداری هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی هه‌رێمی راگه‌یاند و ته‌نیا دوێنێ له سنووری پارێزگای سلێمانی (102) حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كران.
ئ.ر
As of now a six-day curfew is in place across the whole of the Kurdistan Region. This is for our safety due to a sharp rise in new cases of #coronavirus. It is crucial that we abide by this curfew and follow public health guidelines at all times. -mb
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) June 1, 2020