له گه‌رمیان 12 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له گه‌رمیان (12) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: (12) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.
هه‌روه‌ها هاتووه: تووشبووه‌كان (7)یان ئافرەت و (4)یان پیاون و یه‌كێكیان کچێکی گەنجه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، (9) لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، (2) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، (1) تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، (6) تووشبوو دانیشتووی قەزای کفرین و (4) تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلارن. (1) تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداده و (1) تووشبوو دانیشتووی شاری تکریته.
