نێچیرڤان بارزانی گەیشتە باک‌و
پەیامنێری کوردستان24 لە باک‌و ڕایگەیاند: نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە باک‌و.
دڵشاد شهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/11/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشه‌ممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا، به‌ڕێوه ده‌چێت.