ئومێد خۆشناو: هاتوچۆ لە ڕۆژانی سەرژمێری قەدەغەیە
ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، هاتوچۆ بە تەواوی قەدەغەیە، تەنها هێزەکانی ئەمنی و تەندروستی و رۆژنامەنووسان و چەند توێژێک نەبێت.
دووشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕۆژانی 20 و 21ـی مانگی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتی لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بۆیە هاتوچۆ بە تەواوی قەدەغەیە، تەنها بۆ رۆژنامەنووسان و هێزەکانی ئەمنی نەبێت لە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و ئەوانەی لە ئەرکدان لە کەرتی تەندروستیدا کە ڕێگەیان پێدەدرێت هاتوچۆ بکەن.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەشی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، یاخود لە دەرەوەی وڵات دێنەوە لەڕێگەی فڕۆکەخانە و دەروازەکانەوە، ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانە ڕێگەیان پێ دەرێت هاتوچۆ بکەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت.
بڕیارە 20ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و یهكهم سهرژمێرییه له دوای 26 ساڵی ڕابردوودا.